ناردنی هێزی شەڕکەر بۆ ئەم وڵاتە بە دوور نازانێت
ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کە دەکرێت وڵاتەکەی هێزی شەڕکەر بۆ یارمەتیدانی هێزە ناوخۆییەکانی سوریا لە شەڕیان دژی تیرۆرستانی داعشدا رەوانە بکات، بەڵام پێویستە هێزە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە زیاتر خۆیان رێکبخەن و ئامانجی یەکەمیان رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرست داعش بێت.
ناوبراو ئاماژەی کرد بەوەی کە لە ئێستادا دۆزینەوەی هێزێکی لەو شێوەیە کە تەنها ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بێت و لە هەمان کاتدا، هێزی ئەنجامدانی ئەو کارەشی هەبێت زۆر قورسە تاکو ئەمریکا لەو ئاستەدا یارمەتیی بدات، هەربۆیە ئەمە کاتی زیاتری پێویستە.
باراک ئۆبای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە کۆتاییەکانی مانگی رابردودا، رەزامەندیی خۆی بۆ رەوانەکردنی هێزێکی بچووکی راوێژکاری بۆ رۆژئاوای سوریا دەربڕی، تاکو راستەوخۆ و بە شێوەیەکی مەیدانی بەشداری لە شەڕی تیرۆرستاندا بکەن.
خەندان
