وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا: ئەمریکا پشتیوانی هێزە بەتواناکان دەکات

وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا: ئەمریکا پشتیوانی هێزە بەتواناکان دەکات
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دژی داعش لە خاکی عێراق و سووریادا نەک تەنها بەس نین و ئەمریکا ئامادەیی تێدایە هێرشی تونتر بکات.

ماڵپەڕی زە هیڵسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنى لە کۆڕبەندى نیشتیمانى ڕێکان، لە کالیفۆرنیا ڕایگەیاند "بۆ لەناوبردنی سەرتاسەری چەکدارانی داعش پێویستە ئەمریکا سەرکەوتووبێت لە مەشق و ڕاهێنانکردن بە هێزە ناوخۆییە زەمینیەکان".

هەروەها ڕاشیگەیاند "ئێمە دەتوانین چەکدارانی داعش تێک بشکێنین ، بەڵام کارە قورسەکە ئەوەیە کە بە تەواوى لەناوى بەرین".

کارتەر ئاماژەی بەوەشدا "ئەمریکا پشتیوانی هێزە بەتواناکان دەکات و هاوکاری بەهێزکردنی ئەو هێزانە دەکات کە ئیرادەی شەڕکردنیان لاوازە".


ئەمە لەکاتێکدایە، کارتەر ڕەخنەی ئەوەى لە وڵاتانی عەرەبیەکان گرتبوو کە ڕۆڵی پێویستیان نیە لە شەڕی دژی داعشدا.

پێشتریش ستیف وارن، وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لەناوبردنى داعش لە عێراق سێ بۆ پێنج ساڵی پێویستە.
Top