پۆتین گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ میسر وه‌ستاند
ئه‌مڕۆ چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مریكایی هه‌مان قسه‌ی ئۆبامایان كرد كه له‌م حه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاندبوو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له 'شه‌رمشێخ'ـه‌وه به‌ره‌و ڕووسیا فڕی و له دوورگه‌ی سینا كه‌وته خواره‌وه پێشوه‌خته بۆمبی له‌نێو دانرابوو، لێكۆڵه‌ره ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بكه‌وێته خوارەوە، بۆمبی له‌ناودا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌تە خوارەوە. هه‌ر ئه‌مڕۆیش سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمیێر پۆتین بڕیارێكی ده‌ركرد كه ئیدی نابێ هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ میسر ئه‌نجام بدرێ.
فڕۆكه‌كه‌ی ڕووسیا 224 سه‌رنشینی پێ بوو؛ ده‌یویست له شه‌رمشێخه‌وه بچێته پێترزبۆگ، به‌ڵام له نیمچەدوورگهی سینا كه‌وته خواره‌وه و گشت سه‌رنشینه‌كانیش مردن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه دیه‌ڤید كامیرۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیایش ئه‌مڕۆ هه‌مان قسه‌ی باراك ئۆبامای دووباره كرده‌وه كه ئه‌م فڕۆكه‌یه ڕه‌نگه به‌هۆی بۆمبه‌وه كه‌وتبێته خواره‌وه.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئاشكرابێ داعش دەڵێ ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌چاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ڕووسیا ده‌ڵێن هێشتا ئه‌مه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئایا داعش ئه‌و كاره‌ی كردووه یاخود فڕۆكه‌كه له ئاسمانه‌وه گورزی لێ دراوه.
