ئۆباما سه‌رقاڵى داخستنى زیندانى گوانتانامۆیه
به گووته‌ى ئێرنێست؛ واشنتۆن سه‌رقاڵى گفتوگۆكردنه له گه‌ڵ وڵاتانى دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ى په‌نجا و سێ به‌ندكراو له زیندانى گوانتانامۆ بۆ وڵاته‌كانیان و گواستنه‌وه‌شیان نزیكه‌ى دوو مانگى تر ده‌خایه‌نێت . شایه‌نى باسه باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كاتى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو به‌ڵینى به هاووڵاتیانى ئه‌مه‌ریكا دابوو كه زیندانى گوانتانامۆ دابخات.
