به پێى زانیارییه‌كان، فڕۆكه ڕووسییه‌كه به هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز تێكشكاوه
لاى خۆشیانه‌وه به‌رپرسانى بریتانیا رایانگه‌یاندووه كه ده‌زگاكانى هه‌واڵگریى بریتانى و ئه‌مه‌ریكى ئاماژه به بوونى گفتوگۆیه‌كى نێوان تیرۆریستانى داعش له ناوچه‌ى سینا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دانانى بۆمبێك له‌ناو فڕۆكه‌كه . پێشتریش رێكخراوى تیرۆریستیى داعش به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له تێكشكاندن و خستنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه ڕووسییه راگه‌یاند كه له شهرمهشێخهوه به‌ره‌و شارى سان پترسبێرگى ڕووسیا بهڕێوهبووو و دووسه‌د و بیست و چوار سه‌رنشینى تێدابوو و دواى بیست و سێ خولهك له هه‌ستانى، له تاوه‌رى چاودێرى ده‌رچوو و كه‌وته خواره‌وه و هه‌موو سه‌رنشینه‌كان له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا .
هه‌روه‌ها ڕووسیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانى بازرگانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ میسر تا كۆتاییهاتنى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه راگرت و فلادیمێر پوتن سه‌رۆكى ڕووسیاش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕى . هاوكات سه‌رۆكى ڕووسیا و سه‌رۆكى میسر له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به‌رده‌وامیى هاوكارییان سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تیى گه‌شتى فڕۆكه‌وانى تاوتوێ كردووه .
بڕیارى سه‌رۆكى ڕووسیاش بۆ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ میسر زیانى بۆ كه‌رتى ئابووریى میسر هه‌یه به‌و پێیه‌ى له‌سه‌دا سیى كۆى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ده‌چنه میسر، هاووڵاتیى ڕووسین . هه‌روه‌ها پێشتریش بریتانیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانى بۆ شه‌رمه‌شێخ راگرت و ئێستاش سه‌رقاڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌شتیارانى وڵاته‌كه‌یه‌تى كه به پیبَى سه‌رچاوه‌كان نزیكه‌ى نۆزده هه‌زار كه‌س ده‌بن . هه‌روه‌ها ئاژانسى تاسى ڕووسى بڵاوی كرده‌وه كه له ئێستادا نزیكه‌ى حه‌فتا و نۆ هه‌زار ڕووسى له میسرن كه زۆربه‌یان له هه‌ردوو سه‌یرانگه‌ى شه‌رمه‌شێخ و غهردقهن .
