به‌شداریكردنی سوپای پاسداران له سوريا چاره‌نووسسازه
ئاژانسی فارس له زاری لیوا یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی، ڕاوێژكاری باڵای سه‌ربازیی عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئێسلامیی ئێرانه‌وه بڵاوی كردوه‌ته‌وه: ئێران، شه‌ڕی سوریا به‌ڕێوه ده‌بات‌و ڕێگر بووه له ڕوخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
وتیشی "دوژمنانیان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌ی نوسره‌و داعش‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، پلانیان هه‌بوو دوای ڕووخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، په‌ل بۆ روخاندنی حزبوڵڵای لوبنانی‌و عێراق‌و پاشان ئێران بهاوێژن، به‌ڵام شكستیان به پلانه‌كه‌یان هێناوه.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شوڕشی سوریاوه تائێستا، 400 سه‌ربازی سوپای پاسداران و سه‌دان ئه‌ندامی حزبوڵڵای لوبنانی‌و میلیشیا شیعه‌كانی عێراق له سوریا كوژراون .
