ئه‌مریكا: ده‌بێت بەشار ئه‌سه‌د له‌ناو بچێت
دوو به‌رپرسه‌كه ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م له هه‌ر چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسیدا بۆ قه‌یرانی سوریا، خۆی له بینینی له‌ناوبردنی "ئه‌سه‌د" ده‌بینێته‌وه به رۆشتنی به‌شێوه‌ی دیپلۆماسی و وازهێنان له گه‌لی سوریا به پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تیایدا گه‌لی سوریا خۆیان سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن.
دوو به‌رپرسه‌كه، ئه‌وه‌یان ته‌ئكیدكردووته‌وه كه هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كانی واشنتۆن، بۆ له‌ناوبردنی داعشه، هه‌روه‌ك ورده‌كاری نوێیان ئاشكرا كرد له‌باره‌ی چۆنێتی له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه و هۆكاری ره‌وانه‌كردنی هێزی تایبه‌ت بۆ سوریا، له‌گه‌ڵ ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو بۆ بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا.
به‌ڵام كاپتن جیف دیڤیز، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ره‌خنه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له سوریا گرت و به هه‌ڵسوكه‌وتێكی هه‌ڵه‌شی دانا.
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی په‌نتاگۆن وتیشی: "بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م له هێزێكی تایبه‌ت له سوریا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن كه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، تواناكانی هه‌ماهه‌نگی و پلاندانان و پێشكه‌شكردنی راوێژ، به‌رزده‌كاته‌وه".
هاوكات، گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دوێنێ توانییان كۆنترۆڵی ئه‌و شار و شارۆچكانه بكه‌نه‌وه كه پێشتر به‌هۆی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هاوبه‌شی سوپای سوریا و روسیا، له‌ده‌ستیان دابوو.
خه‌ندان
