گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا: ئێمه‌ سور نین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵاتدا

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا: ئێمه‌ سور نین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ماریا زاخاروفا گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ رادیۆیه‌كى فه‌رمى روسیا رایگه‌یاند: كه‌ ئێمه‌ى سوور نیین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سته‌ڵات و مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له‌ ده‌سته‌ڵات دا گرینگ نییه‌ و هاووڵاتیانى سوریا خۆیان ده‌بێت بڕیار بده‌ن و پێویستیشه‌ كه‌ هه‌ر چى زووه‌ حكومه‌تى سوریا خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى و په‌رله‌مانى پێشوه‌خته‌ ئاماده‌ بكات.

هاوكات محه‌ممه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاندوه‌؛ كه‌ ناكۆكى له‌ نێوان به‌رپرسانى ئیرَانى هه‌یه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سته‌ڵات؛ به‌ڵام سوپاى پاسداران پشتیوانى له‌ مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ئێمه‌ پشتیوانى و به‌رگرى له‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین كه‌ به‌رامبه‌ر ئیسرائیل وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا له‌ كاتێكدا قبوڵ ده‌كه‌ین كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سته‌ڵات نه‌مێنێت؛ كه‌ هه‌وڵاتیانى سوریا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دا؛خۆیان ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ن.
Top