به‌هۆی تێكشكانی فرۆكه‌یه‌كی رووسی له سوودان، زیاتر له 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی سوودان، فڕۆكه‌یه‌كی كارگۆی رووسی له باشووری سوودان تێكشكاوه.
فڕۆكه‌كه، كه ناچاربووه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی جوبای پایته‌ختی باشووری سوودان بنیشێته‌وه، له نزیك رووباری نیلی شین تێكشكاوه و به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 40 سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ژنێك و حه‌وت منداڵیان تێدایه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا له پارێزگای سینا له میسر، به 217 سه‌رنشین و حه‌وت كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه‌وه، كه‌وته خواره‌وه و به ته‌واوی تێكشكا.
