وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی ناوچه‌ی دابڕێنراوی نێوان هه‌ردو كۆریا ده‌كات
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌گری ئه‌مریكا سه‌ردانی ناوچه‌ی دابڕێنراوی نێوان هه‌ردوو كۆریای كرد، كه به ناوچه‌ی به‌كارنه‌هێنانی چه‌ك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه.
یه‌كه‌م جار كارته‌ر سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، له‌وكاته‌وه پۆستی وه‌زیری به‌رگری وه‌رگرتوه.
له‌و سه‌ردانه‌دا كارته‌ر ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیه‌كانی بۆ كۆریا باشور، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌شیان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی ساڵانه‌دایه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشور.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند، لێره‌ن تاوه‌كو بزانن ئاستی مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كه چه‌نده، ئاماده‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ئیستفزازێك.
له‌دوای ساڵی 1953 وه كه شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی نێوان هه‌ردو كۆریا كۆتایی هات، ناوچه‌ی به‌كارنه‌هێنانی چه‌ك له‌نێوان هه‌ردو كۆریا دیاریكرا .
بسەرچاوەكان
