هه‌ڵبژاردن له توركیا ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ 1ی تشرینی دووه‌می 2015، كاتژمێر 7 له باكوری كوردستان و كاتژمێر 8 له شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 54 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و175 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان له 81 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌دا كراونه‌ته‌وه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 16 پارتی سیاسی ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی زۆرترینی كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه‌له‌نێوان ئه‌و پارتانه‌دا دوو پارتی كوردی هه‌یه، هه‌روه‌ها جگه له پارتی سیاسیش 21 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیادا 225 هه‌زار پۆلیس و 130 هه‌زار جه‌ندرمه ئاسایشی ئه‌و وڵاته ده‌پارێزن، چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی و چه‌ندین رێكخراوی جیهانیش چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی 2015دا، 31 پارتی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردبوو، له‌و چوار پارت گه‌یشتنه په‌رله‌مان، ئه‌وانیش: ئاكه‌په به رێژه‌ی 44.66% (258 كورسی)، جه‌هه‌په 25.13% (132 كورسی)، مه‌هه‌په 16.45% (80 كورسی) و هه‌ده‌په 12.96% (80 كورسی)، پاشانیش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكۆماری توركیا بڕیاریدا به‌دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
خه‌ندان
