بان کی موون: کەتەلۆنیا مافی جیابوونەوەی نییە

بان کی موون: کەتەلۆنیا مافی جیابوونەوەی نییە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کە هەرێمی کەتەلۆنیا مافی جیابوونەوەی لە ئیسپانیا نییە.

بان کی موون، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە ئیسپانیا بەم نەخشەیەی ئێستایەوە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بەمشێوەیەش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بان کی موون ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئیسپانیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و سەروەریی خۆی هەیە بە هەرێمی کەتەلۆنیاوەش و ئەو هەرێمە مافی جیابوونەوەی نییە.

حزبە سەربەخۆخوازەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا، کە کەوتووەتە باکووری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، هەوڵ دەدەن پرۆژە یاسایەک لە پەرلەمانەکەیان دەربکەن، کە رێگە بە حکوومەتی هەرێمەکە بدات کار بۆ جیابەەنوە لە ئیسپانیا بکات و بنەماکانی کۆمارێکی نوێ لە ماوەی 18 مانگدا.








باسنیوز
Top