داعش بەرپرسیارەتی کەوتنی فڕۆکە مەدەنییەکەی رووسیای گرتە ئەستۆ
سەرۆکوەزیرانی میسر رایگەیاند" فڕۆکەیەکی جۆری ئەیرباس 321ی سەر بە کۆمپانیای کۆگالیم ئاڤیا، رۆژی شەممە 31ی تشرینی یەکەم بە 224 سەرنشینەوە لە سینا کەوتووەتە خوارەوە".
ئاژانسی فڕۆکەوانیی رووسی رایگەیاند، کە فڕۆکەیەک کاژێر 06:21 خوولەک بە کاتی مۆسکۆ لە فڕۆکەخانەی شەرمەشێخەوە هەستاوە بۆ ئەوەی بچێتە شاری سانپترسبۆرگ و، دوای 23 خوولەک لە هەستانیشی پەیوەندی پچڕاوە.
رووداو
