واشنتۆن ژماره‌یه‌ك سه‌رباز ڕه‌وانه‌ى سوریا ده‌كات و مۆسكۆش هۆشداریى دا
له‌وباره‌یه‌وه جۆش ئێرنست گوته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند كه ئه‌ركى ئه‌و هێزه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه ده‌نێردرێته سوریا، راهێنان و رێنمایى و هاوكاریكردنى گروپه ناوخۆییه‌كانى سوریایه له شه‌ڕى دژى داعش . گوتیشى ژماره‌ى ئه‌و هێزه كه‌متر له په‌نجا سه‌رباز ده‌بێت و له‌و باوه‌ڕه‌ش دام ئه‌گه‌ر ئامانجمان پڕۆسه‌ى شه‌ڕكردن بوایه، له‌وانه‌یه زیاتر له په‌نجا سه‌ربازمان ڕه‌وانه كردبا .
لاى خۆشیه‌وه ئاشتون كارته‌ر وه‌زیرى به‌رگریریى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه بڕیارى ناردانى هێز بۆ سوریا به‌شێكه له ستراتیژیه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌ره‌پێدانى هێزه‌كانى ناوخۆیى سوریا له‌پێناو تێكشكاندنى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش . هاوكات كارته‌ر رایگه‌یاند كه رۆڵ و ستراتیژیه‌تى ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا پشتگیریكردنى هێزه‌كانى ناوخۆییه له سوریا . هاوكات به‌د ووریشى نه‌زانى كه هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى سوریا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌ركى ئه‌و هێزه‌ى یه‌كه‌م جار ده‌ینێرن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت .
لاى خۆشیه‌وه جۆن مه‌ككین سێناتۆر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند بڕیارى سه‌رۆك ئۆباما بۆ ناردانى هێز بۆ سوریا به‌س نییه بۆ لاوازكردن و له‌ناوبردنى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش . مه‌ككین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆِوونیكردۆته‌وه كه ئه‌و سیاسه‌ته پله‌به‌ندییه به‌س نییه به‌رامبه‌ر قه‌باره‌ى ئه‌و ته‌حه‌ددییه‌ى ڕووبه‌ڕووى بووینه‌ته‌وه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حكوومه‌تى ڕووسیا له به‌رامبه‌ر بڕیارى ئه‌مه‌ریكا بۆ ناردانى هێزى سه‌ربازیى بۆ سوریا و ئه‌گه‌ڕى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێك به وه‌كاله‌ت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هۆشداریى دا . له‌وباره‌یه‌وه سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕیاره‌ى به شێوه‌یه‌كى تاك لایه‌نه و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تیى سوریا داوه .
لاڤرۆڤ روونیشیكرده‌وه كه له‌و بڕاویه‌دایه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسبا نایانه‌وێت هیچ ده‌رچوونێك به‌ره‌و شه‌ڕى به وه‌كاله‌ت ڕووبدات به‌ڵام به بڕواى من ئه‌م بارودۆخه وا ده‌كات ئه‌ركى هاوكاریى نێوان هه‌ردوو سوپاى ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا كارێك بێت زیاتر په‌یوه‌ندیى به یه‌كتره‌وه هه‌بێت .
