فڕۆکەیەکی ڕووسی بە ٢٢٤ سەرنشینەوە دیار نەما

فڕۆکەیەکی ڕووسی بە ٢٢٤ سەرنشینەوە دیار نەما
سەرچاوەکانی ڕووسیا و میسڕ بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی ڕووسی بە ٢٢٠ سەرنشینەوە پەیوەندی نەماوە و پێدەچێت لە میسڕ تێکشکابێت.

سەرچاوەکانی ئاماژەیان بەوە کردووە، فڕۆکەکە لە شەرم شێخەوە بەرەو پیتەرسبۆرگ بەڕێکەوتووە و پێدەچێت لە بیابانی سینا لە میسڕ کەوتبێتە خوارە و تێکشکابێت.

سەرچاوەکانی میسڕ ڕایانگەیاند، ٢١٢ گەشتیار لەسەر فڕۆکەکە بوون و ڕووسیا دەڵێت ژمارەیان ٢٢٤ سەرنشینە و زۆربەیان گەشتیاریی ڕووسین.

زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە...
Top