چین کۆتایی بە یاسای یەک منداڵی هێنا

 چین کۆتایی بە یاسای یەک منداڵی هێنا
میدیای حکومیی چین رایگەیاند کە لەمەودوا هاوسەر و کەپڵەکانی چین دەتوانن لە جیاتی تەنیا یەک منداڵ، رێگە بدەن دوو منداڵیان هەبێت ئەمەش دوای زیاتر لە سێ دەیە لە قەدەخەکردنی بوونی دوو منداڵ لە یەک خێزاندا.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر شینهوا، ئاژانسی هەواڵیی فەرمی چین رایگەیاندووە " چین یاسای یەک منداڵ رەتدەکاتەوە".

ماوەی چەند مانگێکە دەنگۆی رەتکردنەوەی ئەو یاسایە لە پەکین هەبوو کە لە ساڵی 1980 چین لە ترسی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان تاوەکو رادەی تەقینەوە دایناوە.

رەتکردنەوەی ئەم یاسایە دەبێتە هۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان نەوەک تەنیا لە چین، بەڵکو لە هەموو جیهاندا، چونکە چین یەکەمە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە و، لە ساڵی 2015 دا ژمارەی دانیشتوانی چین زیاتر لە 1,401,586,609 بووە.













رووداو
Top