ماڵپەڕێکی ئەڵمانی: قاسم سولەیمانى لە پشت هێرشەکانى ڕووسیا بوو بۆسەر داعش
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشە ئاسمانییەکانى ڕووسیا بۆسەر چەکدارانى داعش لە سووریا بڕیارێکى کتوپڕ بوو چونکە دژى سیاسەتى تا ئێستاى مۆسکۆ بوو.
ئەوەش هاتووە، ئێستا ئاشکرا بووە کە ئێران ڕۆڵى سەرەکیی بینیوە لە هاندانى ڕووسیا بۆ بەشداریکردنى ئەو جەنگەى سوریا.
لە ماڵپەڕەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دوو کەسى باوەڕپێکراوى حکومەتى عێراق دانیان پێداناوە و باسیان لە سەردانى قاسم سولەیمانى بۆ مۆسکۆ کردووە کە لە مانگى ئابدا لە دانیشتنێکى سێ کاتژمێریدا توانیوێتى باوەڕ بە سەرۆک پوتین بێنێت کە لێدانى داعش لە سوریا بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانى ڕووسیایە، چونکە داعش بەرەو ناوچەى قەفقاس فراوان دەبێت.
ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، بۆ پشتڕاستکردنى قسەکانیشى سولەیمانى چەندین بەڵگەى خستووەتە بەردەم پوتین، بەمجۆرەش هاوپەیمانییەکى نوێ هاتووەتە ئاراوە کە لە ڕووسیا و ئێران و عێراقیش پێکهاتووە.
سەرچاوەكان
