فه‌ڕه‌نسا دژی ئه‌سه‌د هه‌ڵمه‌تێك به‌رێوه‌ده‌بات
له‌میانی ئاماده‌بوونی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، فابیوس وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه و له‌باره‌ی ره‌وشی سووریاوه ئاشكرای كرد كه ئه‌وان یه‌كه‌م هه‌نگاویان سه‌باره‌ت به ره‌وشی سووریا لێدانی داعشه و هه‌نگاوی دووه‌میان كۆتایی هێنانه به بۆردومانه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به بۆمبی به‌رمیلی بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی سووریا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه بڕیارێك پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌نگاوی سێیه‌میش فابیوس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كار له‌سه‌ر قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی ده‌كه‌ن.
چاودێران پێیانوایه كه تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه بڕیاره له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌هۆی ڤیتۆی رووسیاوه به‌كارێكی مه‌حاڵ ده‌بینرێت.
