بۆ دووه‌م جار توركیا بالیۆزی روسیای بانگێشت كرد
توركیا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بانگێشتی بالیۆزی روسیای له وڵاته‌كه‌ی كردبوو به‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی پێشێلی ئاسمانی باشووری توركیای كردبوو ، فهرمانیشیدا به ناردنی دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی توركی بۆ راوه‌دوونانی فرۆكه روسیه‌كه .
ئه‌ندامانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له نێوانیشیاندا توركیا هۆشداریاندا روسیا له روودانی كێشه‌و گرفت ئه‌گه‌ر پێشێلی سنووری ئاسمانی توركیا بكات .
ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاند كه مافی فرۆكه‌كانی توركیایه كه فرۆكه‌ی روسیا بخه‌نه خواره‌وه، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی توركیا رێنمایی وردی ده‌ركردووه كه رووبه‌رووی هه‌ر ئه‌گه‌رێك ببته‌وه ، ئه‌گه‌ر تهیرێكیش بێت .
