سەرۆک ئۆباما ڕەخنە لە ڕوسیا دەگرێت
ڕۆژی هەینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی سەرۆک ئۆباما بەڵێنی دا لە سەر ستراتیژیەتی خۆی بمێنێت ئەویش پشتیوانی کردنە لە ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریا، بەڵام خۆی لە وەڵامی ئەو پرسیارە بە دوور گرت کە ئایە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات ئەگەر بکەونە ژێر هێرشی ڕوسیا.
دەستێوەردانی ڕوسیا لە شەڕی ناوخۆی سوریادا پاش ساڵێکی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی، مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوە بەسەر سوریادا زیاد دەکات
VOA
