له باكووری كوردستان بایكۆتی خوێندن ده‌ستی پێكرد
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی (ئامه‌د، هه‌كاری، شرنا‌خ و وان) قوتابییه‌كانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی بایكۆتی قوتابخانه‌یان كردوه و داوا ده‌كه‌ن به زمانی كوردی زمانی دایك بخوێنن.
ئه‌م بایكۆته بۆ هه‌تا هه‌تایه نییه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك ناچنه قوتابخانه و ئه‌مه‌یش وه‌كو په‌یامێكی جیدیه بۆ حكوومه‌ت كه له‌مه‌ودوا بیر له‌وه بكاته‌وه له باكوور منداڵان به زمانی كوردی بخوێنن نه‌ك توركی.
هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) له ئه‌ڵمانیاوه ئاماژه‌ی دا كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ داواكاری قوتابییاندایه و پێویسته به زمانی دایك بخوێنن.
(ده‌میرتاش) ئاماژه‌یشی دا كه هه‌واڵی زانیوه هه‌ردوو كچه‌كه‌ی (دیلده و ده‌لال) ئه‌وانیش بایكۆتی قوتابخانه‌یان كردوه و نه‌چوونه‌ته قوتابخانه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یش خۆشحاڵی كردووه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه له شاره كوردییه‌كانی توركیا بایكۆتی خوێندن ده‌كرێت و داوا ده‌كه‌ن به زمانی دایك بخوێنن.
پارساڵیش چه‌ندین قوتابخانه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له هه‌كاری و شرنا‌خ سووتێنران.
