فەرەنسا 30 هەزار كۆچبەر وەردەگرێت
مانوێل فالس، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند " لەچوارچێوەی بڕیاری کۆمیسیاری یەکێتیی ئەوروپا بۆ دابەشکردنی كۆچبەران بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا، فەرەنسا 30 هەزار كەس وەردەگرێت، هاوکات حکومەتی فەرەنسا رێز لەمافی پەنابەران دەگرێت و هاوکاری دارایی و مرۆیی پەنابەرانیش دەکات".
سەرۆکوەزیارنی فەرەنسا هەروەها گوتی " حکومەتی فەرەنسا لەڕێگەی تیمێکی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە و کۆچبەران، دۆسیەی كۆچبەرەكان تاوتوێدەکات و مافی مانەوەش بەو كەسانە دەدات کە لە وڵاتانی شەڕەوە هاتوون و باری ئەمنییان ناجێگیرە، ئەوانەشی شوێنی هاتنیان شەڕی تێدا نییە، دۆسیەکانیان دوادەخرێ".
مانوێل فالس ئاماژەی بەوەش کرد، كە ئێستا نزیکەی 160 هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە فەرەنسا و داواکاری مافی مانەوەیان پێشکەش بە حکومەتی پاریس کردووە، لەو چوارچێوەیەدا فەرەنسا تەنها 30 هەزار كەس وەردەگرێت، هاوکاری داراییان دەكات و کاریشیان پێدەدات.
رووداو-
