كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان له دادگای لاهای خرایه‌وه به‌ر باس
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ داواكاری گشتیی دادگادا(فاتو بنسۆدا)، دوو گرووپ له ئێزدییه‌كان ڕاپۆرتیان پێی دا، تێیدا به ڕوونی كاره‌ساتی دژ به ئێزدییه‌كانیان له مانگی ئۆگه‌ستی 2014 له لایه‌ن ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه، خسته به‌رده‌می.
له‌و تاوانه‌ی كه به‌رانبه‌ریان كراوه، كوشتنی 700 پیاوی ئێزدی، بێ هیچ دادگاییكردنێك، هه‌روه‌ها كوشتنی نه‌خۆش و پیر و په‌ككه‌وته‌كان و ده‌ستدتێژیی سێكسی، هاوكات به‌كۆیله‌كردنی هه‌زاران ئافره‌ت و ڕفاندنی منداڵانیان و ناچاركردنیان به وازهێنان له دینی خۆیان و، باوه‌شكردن به ئیسلامدا، له راپۆرته‌كاندا خراونه‌ته ڕوو.
400هه‌زار ئێزدییش له چیای شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، هه‌ندێ جار به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و، به‌رگری و بۆردوومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، توانیویانه خۆیان له چنگ تیرۆریستان ده‌رباز بكه‌ن. ئه‌وان ئێستا له كه‌مپه‌كاندا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داومه‌زراندوون گیرساونه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش، هه‌ر به ئاشكرا، ده‌یه‌وێ ئه‌و پێكهاته ئایینه كه بڕوای به یه‌كتاپه‌رستی هه‌یه و نه‌ریته ئایینه‌كه‌ی خۆیان پێڕۆ ده‌كه‌ن، له‌نێو ببات.
گوته‌بێژ به ناوی داواكاری گشتییه‌وه ده‌ڵێ، (بنسۆدا) ڕاپۆرتی پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه لێدوانی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بدات.
داواكاری پێشووی دادگاكه‌یش(لویس مۆرینۆ ئۆكامبۆ) كه له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئێزدییه‌كاندا هاوكار بووه، به ڕۆیته‌رزی گوتووه، ئه‌و باوه‌ری ته‌واوی به‌وه‌یه كه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ئێزدییه‌كان كراوه، كۆمه‌ڵكوژیێكی روونه.
پێشتر (بنسۆدا) بڕیری دابوو كه، تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، تاوانی مه‌ترسیدار له عێراق و سووریادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن؛ داوایشی له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هه‌ڵوێست بنوێنن، چونكه ئه‌و ده‌سته‌لاتی ته‌واوی له‌م پرسه‌دا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق و سووریا له‌و دادگایه‌دا ئه‌ندام نین.
ڕاپۆرته‌كه كه دامه‌زراوه‌ی(ئێزدییه ئازادیخوازه‌كان) و بزووتنه‌وه‌ی (یه‌زدا) به پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش به دادگای باڵای تاوانه‌كانیان كردووه، ده‌ڵێ، 5ۆۆ تا 7000 هه‌زار له تیرۆریستانی داعش، كه‌سانی بیانیی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ئه‌ندامن له‌و دادگایه‌دا، له‌نێویاندا نزیكه‌ی 200هه‌زار فه‌ڕه‌نسایی و به‌ریتانیایی و به‌لژیكایی و ئه‌لمانیایی و هۆله‌ندایی هه‌ن.
وه‌ك ئه‌و دوو گرووپه ئێزدییه‌ی راپۆرته‌كه‌یان به پشتیوانیی و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم گه‌یاندووه‌ته لاهای، ده‌ڵێن، به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه له‌وه‌ی كه، بیانییه‌كان ڕۆڵی گرینگ‌یان له نێو داعشدا هه‌یه.
(مراد ئیسماعیل) له بزووتنه‌وه‌ی (یه‌زدا) بۆ ڕۆیته‌رز ده‌ڵێ، ''ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن.''
زیاتری گوتووه، ''ئه‌وان(بیانییه‌كان) له ئیداره‌دانی مێدیا و پاره بۆ په‌یداكردنی، هه‌روه‌ها مه‌شقكردندا به‌رپرسن، له‌وه‌یش گرینگتر ئه‌وه‌یه كه، ده‌شێ وه‌ها بیانناسێنین كه، له بازرگانیكردن به ئافره‌تانی ئێزدی، هه‌ندێكیان كه شه‌ش ساڵانن، ئه‌و بیانیانه به‌رپرسن.''
ئه‌و دوو گرووپه ئێزدییه داوایانه له، (بنسۆدا)، پشداچوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا بكات به به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كان و ئه‌و دانیشتنه یاساییانه‌وه، تا ده‌ركه‌وێ كه، نووسینگه‌كه‌ی داواكاری گشتی، ده‌سته‌ڵاتی دادی هه‌یه كه به فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه بكات.
شیاوی گوتنه كه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م پرسه‌ی ڕاده‌ستی دادگای كه‌ستنی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته له دادگاكه‌دا ئه‌ندامه یان نا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له هه‌رێمی دارفۆر له سوودان ڕووی دا.
