روحانی: ناكۆكی و نه‌بوونی متمانه‌ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا وا به‌ ئاسانی كۆتایی نایه‌ت

روحانی: ناكۆكی و نه‌بوونی متمانه‌ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا وا به‌ ئاسانی كۆتایی نایه‌ت
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا دوای گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمی .

روحانی له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ تۆڕی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌رنامه‌ی شه‌ست خوله‌كدا روونیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ مۆركردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌ڵام ناكۆكی و نه‌بوونی متمانه‌ وا به‌ زوویی كۆتایی نایه‌ت .

گووتیشى بڕوام وایه‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ئێران ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ بده‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كه‌ زۆرینه‌ی هاوڵاتیان به‌ چاوێكی ئه‌رێنی سه‌یری رێككه‌وتنه‌كه‌ بكه‌ن .

سه‌رۆكى ئێران ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌زگاكان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی شورا و ئه‌نجومه‌نی بالای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دوور نین له‌ رای گشتی هاوولاتیان و به‌و رێره‌وه‌ش هه‌نگاو ده‌نێن .
Top