ئەم وڵاتە به‌نیازه 10 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت
ئالێكسانده‌ر باسی له‌وه‌كرد كه به‌هۆی رژێمی ئه‌سه‌د و تیرۆری داعشه‌وه زیاتر له ده ملیۆن مرۆڤ له ماڵ و حاڵیان بوون و گوتی: "ئه‌و پلانه بۆ وه‌رگرتنی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له كۆتایی ساڵی 2016 دا هه‌مان بوو، 15 مانگ هێنامانه پێشه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 10 هه‌زار سوورییه به كۆنترۆڵی ئه‌مندا تێپه‌ر ده‌كرێن، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له كه‌نه‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێن".
ئالێكسانده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاروباری پێدانی ڤیزه به‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیرێن خێراتر كراوه.
ئه‌و وه‌زیره ئاشكرای كرد كه ئه‌وان داوای به‌ڵگه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌نابه‌ران ناكه‌ن به‌ڵام كۆنترۆڵی ئه‌منییان ده‌كه‌ن.
