هه‌ده‌په ره‌خنه له دامه‌زراندنی جه‌رده‌وان ده‌گرێت
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركی، ئیدریس باڵوكەن گوته‌بێژی فراكسیۆنی HDP له په‌رله‌مانی توركیا ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌ی پارته‌كه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌تی توركیا كرد و یادداشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد به‌هۆی دامه‌زراندنی 5000 جه‌رده‌وان و جه‌ختیكرده‌وه" كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی ده‌بێت".
باڵوكەن روونیكرده‌وه، ده‌ستنیشانكردنی كاتی دامه‌زراندنی ئه‌م جه‌رده‌وانانه به‌م ژماره زۆره مه‌به‌ستێكی سیاسیی له‌دواوه‌یه و ناكرێت به‌م شێوه‌یه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا حكومه‌ت مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌م جۆره بكات كه ده‌بێته مایه‌ی خوێنڕشتنی زیاتر له‌ناو توركیادا.
هه‌روه‌ها گوتی" ناكرێ له‌لایه‌ك درووشمی پرۆسه‌ی ئاشتیی هه‌ڵبگیرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌ش دامه‌زراندنی جه‌رده‌وانی به‌دواوه بێت كه هه‌موومان مێژووی خوێناوی ئه‌م گرووپه چه‌كدارییه ده‌زانین چۆن و چی بووه".
پاش كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له ساڵی 1982 بڕیاری دامه‌زراندنی هێزێكی چه‌كداری (جه‌رده‌وان) ده‌ركرا و مه‌به‌ست لێی دژایه‌تیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK بوو. له ساڵی 1985 له په‌رله‌مانی توركیا به‌یاسایه‌كی تایبه‌ت خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناو‌خۆ. له ساڵی 2000 یاسای جه‌رده‌وانیی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سێنرا و له‌ساڵی 2004 دووباره كاراكرایه‌وه.
ژماره‌ی جه‌رده‌وانان 67 هه‌زار چه‌كداره، مانگانه مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن و به‌سه‌ر 22 شار له‌باكوری كوردستان دابه‌شكراون.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیی له ساڵی 2009 دا، جه‌رده‌وانان له گوند و دێهاته‌كاندا كرده‌وه‌گه‌لی كوشتن، تاڵانكردن، رفاندن، ده‌ستدرێژیكردن، سوتاندنی دارستان، ئه‌شكه‌نجه، هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنیان ئه‌نجامداوه و 1345 كه‌یسی دژ به‌مرۆڤایه‌تیی له‌دژیانه‌وه تۆماركراوه.
رووداو
