جۆن كێری: دەبێ بەشار ئەسەد واز لە دەسەڵات بێنێ
جۆن كێری كە بە مەبەستی تاوتێ رەوشی پەنابەران سەردانی بەریتانیای كردووە، پاش دیدار لەگەڵ “فیلیپ هامۆن” هاوتا بەریتانییەكەی گوتی:”ماوەی یەك ساڵە خوازیاری دەست لەكار كێشانەوی بەشار ئەسەدە لە دەسەڵات، بەڵام چۆنیەتیی لادانی لە دەسەڵات دەبێ هەموو لایەنەكان لە چوارچێوەی رێككەوتنی جنێڤدا پێكەوە دانوستان بكەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هیوای خواستووە كە رووسیا و ئێران وەك دوو هاوپەیمانی سەرەكیی سووریا بتوانن بەشار ئەسەدە بە قەناعەت بگەیەنن كە بێتە سەر میزی گفتوگۆ.
جۆن كێری هاوكات پێشوازیی لە هەوڵەكانی رووسیا بۆ دژایەتی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كرد و گوتی: “ئەمەریكا ئامادەیە بۆ لەناوبردنی یەكجاریەكی داعش رێگەچارەی گونجاوتر دەستنیشان بكات.”
لەلایەكی دیكەشەوە “فیلیپ هامۆند” وەزیری درەوەی بەریتانیش لەبارەی پێویستیی دەست لەكاركێشانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات پشتگیریی قسەكانی جۆن كێریی كردووە و رایگەیاندووە: “سەركۆماری سووریا ناتوانێ بۆ ماوەیەكی زۆر لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا رۆڵ بگێگڕێت، بەڵام چۆنیەتیی وەلانانی دەبێ لە چوارچێوەی گفتوگۆ و دانوستانی داهاتووی سووریەدا بێت.”
قەیران و شەڕی ناوخۆیی سووریا كە زیاتر لە چوار ساڵە بەردەوامە زیاتر لە 250 هەزار كەس تێیدا بوونەتە قوربانی و زیاتر لە 10 ملیۆن لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون.
بە مەبەستی چارەسەریی قەیرانی ناوخۆیی سووریا جارێکی دیکە ئەمەریکا و رۆژئاوا و وڵاتانی ناوچە، بەتایبەت رووسیا و ئێران هەوڵەکانیان چڕتر کردووەتەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژەیەکی ئاماد کردووە و کۆتایی مانگی نۆ لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیهێنێتە گۆڕێ.
باسنيوز
