له ئه‌ڵمانیا 57 هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه
له‌به‌یانێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كه وه‌ك وه‌ڵامێك له لێكۆڵێنه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانی پارتی چه‌پی ئه‌و ووڵاته بڵاوی كردۆته‌وه ، تێیدا هاتووه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا نزیكه 57 هه‌زار و نۆسه‌د كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردوه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه ده‌كرێت ره‌نگه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ژماره‌ی داواكهران بۆ مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته بگاته سه‌دو سی و سێ هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س.
ئه‌وه له‌كاتێكدا هه‌ر له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتوه به‌پێی ئاماره‌كان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌مترین هاتنی مافی په‌نابه‌ران تۆماركراوه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته رێوشوێنی توندی له‌سه‌ر سنوره‌كان گرته‌به‌رو له‌ماوه‌كانی رابردووش‌دا به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته پێشبینی ئه‌وه‌یان كرد له‌مساڵدا هه‌شت هه‌زار كه‌س له‌ناوچه جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فه‌ریقیا به‌هۆی توندوتیژیه‌كانه‌وه كۆچ بكه‌نه ووڵاتانی ئه‌وروپا.
