پەرلەمانتارێکی رووسی بەهۆی قەڵەوییەوە 5 کاژێر لە تانکێکدا دەمێنێتەوە

پەرلەمانتارێکی رووسی بەهۆی قەڵەوییەوە 5 کاژێر لە تانکێکدا دەمێنێتەوە
ئیگۆر زووتۆڤ، پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی رووسیا لە کاتی سەردانیکردنی کارگەیەکی دروستکردنی چەکی پێشكەوتوو و قورس، دوای ئەوەی دەچێتە نێو تانکێکی جۆری بی ئیم بی 3 و تێیدا گیر دەخوات و ناتوانێت لێ بێتە دەرەوە، چونکە کێشی یەکجار زۆرەو قەڵەوە.

دوای مانەوەی بۆ ماوەی 5 کاژێر ئیگۆر یەکجار توڕە بووەو هەڕەشەی تەقاندنی تۆپی کردووە ئەگەر فریای نەکەون و لە نێو تانکەکەدا دەری نەهێنن.

ئیگۆر زووتۆڤ راگەیاندووە ''هەرگیز ئەوەم بەسەر نەهاتووە کە لە نێو تانکێکدا گیر بخووم و پێشتر چەندین جار چوومەتە نێو تانکەوە، راستە من قەڵەوم و خاوەنی لەشێکی گەورەم، بەڵام ئەوە نەبووەتە رێگر لە دەرچوونم''.

ئەلیکسەندەر بیسارفیسکی، رێکخەری کاروباری کارگەی چەک دەڵێت ''ئیگۆر زۆر دوودڵ بووە لە دەرچوون لە تانکەکە بەهۆی کێشیەوەو نزیکەی 5 کاژێر لە نێو تانکەکەدا ماوەتەوە''.

میدیاکانی رووسیا راپۆرتیان لەسەر ئەو بابەتە کردووەو ئاماژەیان بەوە کردووە لە رێگەی وەزارەتی کاروباری خێراو بەهاناوەچوونەوە لە نێو تانکەکە دەرکراوە.







































رووداو
Top