تورکیا.. نوقم بوونی بەلەمێک کە ژمارەیەک قاچاخی هەڵگرتبوو
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون، بەلەمێك لە شارۆچكەی بۆدرومی سەربە پارێزگای موغڵا رۆژئاوای توركیا، بەنیازبووە ژمارەیەك قاچاخی بەرێتە دوورگەی كۆس لە یۆنان، بەڵام لەرێگا و لە نزیك كەناراوەكانی دوورگەكە نوقم دەبێت و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ كەس دەخنکێن و ٢٠٠ی دیكەش رزگار دەکرێن.
لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر ئاسایشی كەناراوەكان لە دەورووبەری شوێنی رووداوەكەدا دەگەڕێن و پشكنینەكانیان بەردەوامی هەیە.
AA
