شەر و پێکدادانی سەخت لەم شارەی باکوری کوردستان دەستیپێکرد

شەر و پێکدادانی سەخت لەم شارەی باکوری کوردستان دەستیپێکرد
کەمێک لەمەوبەر شەر و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە قەزای گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ دەستیپێکرد و ھەردوولا بە تووندی رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە .
سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو لە شاری گەڤەری باکوری کوردستان بە خەندان_ی راگەیاند :" کەمێک لەمەوبەر شەر و پێکدادان لە ناو بازاری شاری گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و و سوپای تورکیادا روویدا ".
ئاماژەی بەوەشدا :" شەر و پێکدادانەکە لە ناوەراستی شارەکە دەستیپێکردووە و ھاوڵاتیانیش ناتوانن ھاتووچۆی ناو بازار بکەن ".
بەوتەی سەرچاوەکە :" سوپای تورکیا چەکی سوک و مام ناوەندوو چەکی قۆرسیش بەکار ده‌هێنێت، لە بەرامبەریشدا گەریلاکانی پەکەکە بەتووندی رووبەروویان بوونەتەوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو :" ترس و دڵەراوکێ لای ھاوڵاتیانی شارەکە دروست بووە و شەر و پێکدادانەکەش تا دروستکردنی ئەم ھەواڵ بەردەوامە ".
Top