له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، وه‌زیری ئه‌وقاف دوور ده‌خرێته‌وه
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسر، به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی راگه‌یاند: "بڕیارێك ده‌ركراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له محه‌مه‌د موختار جومعه، وه‌زیری ئه‌وقاف".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه وه‌زیری ئه‌وقاف له سه‌رۆكایه‌تیكردنی نێرده‌ی حه‌ج دوورخراوه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌ركه دراوه‌ته یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی.
وه‌زیری ئه‌وقاف له‌دوای دروستبوونی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه تهلهفونییهكان ناداته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "سه‌رۆك وه‌زیران داوای له وه‌زیری ئه‌وقاف كردووه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكات، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پێشتر داوا له وه‌زیری كشتوكاڵ كرا و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد".
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له بهیانامهیكدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه وه‌زیری ئه‌وقاف له ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیكردنی نێرده‌ی حه‌ج دوورخرابێته‌وه، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه چوارشه‌مه‌ی داهاتوو 16ی ئه‌یلول به‌ره‌و سعودیه گه‌شت ده‌كات.
