ئەردۆغان: ئێران و ڕووسیا بەرپرسیاری قەیرانی کۆچبەرین

ئەردۆغان: ئێران و ڕووسیا بەرپرسیاری قەیرانی کۆچبەرین
سەرکۆماری وڵاتی تورکیا ئێران و رووسیای بە پشتگیری لە بەشار ئەسەد تاوانبار کردووە و هاوکاتیش باسی لەوە کردووە کە هەر ئەو دوو وڵاتە قەیرانی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەورووپایان دروست کردووە.

“رەجەب تەیەب ئەردۆغان” سەر کۆماری تورکیا پشتیوانییەکانی تاران و مۆسکۆی لە رێژیمی سووریا مەحکووم کردووە و ئاشکراشی کردووە کە ئێران و ڕووسیا هیچکات هەوڵی چاکسازی لەو سووریایان نەداوە و بە بەردەوامی پشتیوانیان لەو رژێمە دیکتاتۆرە کردووە.

ئەردۆغان ئاشکراشی کردووە، ئێران و ڕووسیا بە ئاشکرا چەک و پارە بە رژێمی سووریا دەدەن و ئەو دوو حکوومەتە لە هەوڵی ئەوە دان نەیارەکانی بەشار ئەسەد لەناو ببەن.

ئەو بەرپرسە باسی لە قەیرانی کۆچبەری کردووە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەرگاکانیان بەڕووی پەنابەراندا کردووەتەوە و ئەم کارەی بە هەڵە لەقەڵەم داوە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 4 ملیۆن هاووڵاتیی سووری لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان وڵاتەکەی خۆیان بەجێهێشتووە.















باسنیوز
Top