ئەردۆغان: ئێران و ڕووسیا بەرپرسیاری قەیرانی کۆچبەرین
“رەجەب تەیەب ئەردۆغان” سەر کۆماری تورکیا پشتیوانییەکانی تاران و مۆسکۆی لە رێژیمی سووریا مەحکووم کردووە و ئاشکراشی کردووە کە ئێران و ڕووسیا هیچکات هەوڵی چاکسازی لەو سووریایان نەداوە و بە بەردەوامی پشتیوانیان لەو رژێمە دیکتاتۆرە کردووە.
ئەردۆغان ئاشکراشی کردووە، ئێران و ڕووسیا بە ئاشکرا چەک و پارە بە رژێمی سووریا دەدەن و ئەو دوو حکوومەتە لە هەوڵی ئەوە دان نەیارەکانی بەشار ئەسەد لەناو ببەن.
ئەو بەرپرسە باسی لە قەیرانی کۆچبەری کردووە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەرگاکانیان بەڕووی پەنابەراندا کردووەتەوە و ئەم کارەی بە هەڵە لەقەڵەم داوە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 4 ملیۆن هاووڵاتیی سووری لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان وڵاتەکەی خۆیان بەجێهێشتووە.
باسنیوز
