ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا په‌له بكات له پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی
سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجیلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵادا كه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاندووه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك رێكار وه‌ك په‌له‌كردن له رێكاره‌كانی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ، ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه: "جگه له‌و سێ ملیار یۆرۆیه كه بۆ ویلایه‌ته فیدڕاڵییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌تییه‌كان ته‌رخان كراوه، حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سێ ملیار تری زیاده بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌رخان بكات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه لیستی وڵاتانی "سه‌قامگیر" فراوان بكرێت كه هاوڵاتییه‌كانی سیفه‌تی ئه‌وه‌یان نییه داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن وه‌ك كۆسۆڤۆ و ئه‌لبانیا و سربیا و مه‌كه‌دۆنیا و بۆسنه.
ئامانج له‌و بڕیاره‌ش، په‌له‌كردن و جه‌ختكردنه له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی وڵاته‌كانیان دووچاری شه‌ڕ و كوشتار بووه‌ته‌وه، وه‌ك عیراق و سوریا و ئه‌فغانستان.
كۆبوونه‌وه‌ی ئیئتیلافه‌كه، دوای ئه‌و هه‌فته‌یه هات كه 18 هه‌زار په‌نابه‌ر گەیشتنه ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ نه‌مسا و هه‌نگاریا رێككه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی یاسای ناچاركردنی په‌نابه‌ر به داواكاردنی په‌نابه‌رێـتی له یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا رابگرن.
ئه‌ڵمانیا پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵ 800 هه‌زار په‌نابه‌ر بگاته وڵاته‌كه‌ی، كه ته‌نیا له مانگی ئابی رابردوو نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردووه.
خه‌ندان
