ئه‌ردۆغان: ئه‌ورووپا لەم شه‌ڕەدا ئێمه‌ی جێ هێشتووه
(ئه‌ردۆغان) ڕه‌خنه‌ی له ئه‌ورووپا گرت به‌وه‌ی هه‌میشە پشت دەکاتە توركیا و، هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر تیرۆردا هاوهه‌ڵویست نه‌بووه له‌گه‌ڵ توركیادا.
ئه‌و ده‌ڵیت: "شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و گروپی تیرۆرستی داعشدایه. ئه‌وه‌ی وا بیر بكاته‌وه كه توركیا ته‌نیا له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌جه‌نگێت هه‌ڵه‌یه. ئه‌ورووپا له‌م شه‌ڕانه‌دا هه‌میشه ئێمه‌ی به ته‌نیا به‌جێ هێشتووه و هاوكاریمانی نه‌كردووه بۆ لێدانی ئه‌و گروپه تیرۆریستانه. شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام مه‌ترسی داعش بۆ ئێمه له ده‌ره‌وه‌یه، واته مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئێمه مه‌ترسیی په‌كه‌كه‌یه، چونكه ئه‌وان له ناوه‌خۆی توركیا كێشه‌یان بۆمان ناوەتەوە. بۆیه به پله یه‌ك په‌كه‌كه بۆ توركیا جێگه‌ی مه‌ترسییه و داعش‌یش ده‌بێته پله 2 ".
سه‌ركۆماری توركیا پێی وایه كه شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه شه‌ڕێكی فراوانه و ده‌ڵێت ناچارن تا له‌ناویان ده‌به‌ن واز نەهێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام كرد له سنووری توركیا و پێی وایە دروستكردنی ئه‌و ناوچه‌یه گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ توركیا و مه‌ترسی تیرۆر له توركیا دوور ده‌خاته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن مه‌به‌ست له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ناوبردنی ئه‌و كانتۆنانه‌یه كه یه‌په‌گه له ڕۆژئاوا دروستی كردووه درۆیه.
