ئەندامانی گروپی 20 گروپێکی تر بۆ بەهێزکردنی ژنان دادەمەزرێنن

ئەندامانی گروپی 20 گروپێکی تر بۆ بەهێزکردنی ژنان دادەمەزرێنن
بەهێزترین20 وڵاتی ئابوری جیهان گروپێکی نوێیان دامەزراند بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژن لە گەشەسەندنی ئابوری جیهاندا.

گروپی ناسراو بە W-20 کە گروپێکی ڕێبەرانی ژنن، لە ڕۆژی یەکشەممە لە ئانکەرەی پایتەختی تورکیا دامەزرا، کە وەزیرانی دارایی و حکومەتانی بانکی ناوەندی لە گروپی 20 کۆبونەوە بۆ وتووێژ کردن لەسەر ئابوری جیهان. مەبەست لەو گروپە کارکردنە بەرەو بەهێزکردنی ژنان و دڵنیابوون لە بەشداری کردنیان لە گەشەسەندنی ئابوری.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەت داودئۆغڵو ڕایگەیاند بەشداری ژنان گرنگە بۆ گەشەسەندنی ئابوری و گوتیشی باشترین ئاماژە بۆ گەشەکردنی وڵاتێک ئەوە بوو کە پێکەنین لەسەر لێوی ژنەکانی بێت.

داودئۆغڵو گوتی کاتێک ژنان پێ دەکەنن دەتوانیت دڵنیا بیت لەوەی وڵاتەکەیان خۆشحاڵە.



















VOA
Top