ئەندامانی گروپی 20 گروپێکی تر بۆ بەهێزکردنی ژنان دادەمەزرێنن
گروپی ناسراو بە W-20 کە گروپێکی ڕێبەرانی ژنن، لە ڕۆژی یەکشەممە لە ئانکەرەی پایتەختی تورکیا دامەزرا، کە وەزیرانی دارایی و حکومەتانی بانکی ناوەندی لە گروپی 20 کۆبونەوە بۆ وتووێژ کردن لەسەر ئابوری جیهان. مەبەست لەو گروپە کارکردنە بەرەو بەهێزکردنی ژنان و دڵنیابوون لە بەشداری کردنیان لە گەشەسەندنی ئابوری.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەت داودئۆغڵو ڕایگەیاند بەشداری ژنان گرنگە بۆ گەشەسەندنی ئابوری و گوتیشی باشترین ئاماژە بۆ گەشەکردنی وڵاتێک ئەوە بوو کە پێکەنین لەسەر لێوی ژنەکانی بێت.
داودئۆغڵو گوتی کاتێک ژنان پێ دەکەنن دەتوانیت دڵنیا بیت لەوەی وڵاتەکەیان خۆشحاڵە.
VOA
