سعودیه به دڵنیاییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران خۆشحاڵه
دوای گفتوگۆكانی دوو قۆڵی نێوان باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شا سه‌لمان شای سعودییه، عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه رایگه‌یاند كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك و ئێران رۆڵی ده‌بێت له به‌دیهاتنی ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست .
ئه‌و سه‌ردانه‌ی شا سلێمان شای سعودییه بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌م سه‌ردانى داده‌نرێت دوای ئه‌وه‌ى له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو بوو به شاى سعودیه .
پرسى رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ ئێران یه‌كێك بوو له دۆسیه سه‌ره‌كیه‌كانی وتووێژه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شای سعودیه . هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ئۆباما و شا سلێمان تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش له سوریا و عێراق .
