تاتڵیساز و مه‌سعوود یه‌ڵمازی كۆنه سه‌رۆكوه‌زیران كاندیدی ئاكه‌په ده‌بن
گرینگ‌ترین ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئاكه‌په كه ناوی خۆیان له كۆمیسیۆن تۆمار نه‌كردووه (بوله‌نت ئارینج، جه‌میل چیچه‌ك، عه‌لی باباجان، حوسه‌ین چه‌لیك، سه‌عدوڵڵا ئه‌رگین، ئایشه‌نوور ئیسلام). ئه‌مانه پێشتر پۆستی باڵایان هه‌بووه له كابینه‌كه‌ی (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) و (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو)ـدا، به‌ڵام ئاكه‌په بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه‌سی جه‌ماوه‌ریتر ده‌هێنێته پێشه‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌كو كاندیدی ئاكه‌په ناوی له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا تۆمار كردووه، هونه‌رمه‌ندی دیاری توركیا (ئیبراهیم تاتلیساس) بوو. له لێدوانێكیشیدا ئاماژه‌ی دا كه، مافی خۆیه‌تی ببێت به كاندیدی ئاكه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵك داوای لێ ده‌كه‌ن ببێت به ئه‌ندام په‌رله‌مان.
ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان بیسه‌لمینێت كه هه‌ر پارتییه‌كه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه، ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تییه خۆشه‌ویسته‌كانی توركیا بۆ لای خۆی رابكێشێت. بۆ نموونه داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوتری توركیا (مه‌سعوود یه‌ڵماز) كردووه كه ببێته كاندی پارتییه‌كه‌ی ئه‌وان له شاری (رزا). سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه (یه‌ڵماز) به گه‌رمی پێشوازی له‌و داواكارییه‌ی ئاكه‌په كردووه.
دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی توركیا، سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) له كۆشكی كۆماری‌دا ئێواره‌خوانێكی بۆ (یه‌ڵماز) رێك خست، پێده‌چێت له‌و ئێواره خوانه‌دا داوای لێكردبێت كه بچێته ناو پارتیی ئه‌كه‌په‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ناو لیستی ئاكه‌په‌دا كه جارێ پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیای نه‌كردووه، كه‌سی زۆر به‌ناووبانگی تێدا بێت له رووی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشییه‌وه.
