پۆلیسی یۆنان سێ گەنجی باشووری کورستان بریندار دەکەن

 پۆلیسی یۆنان سێ گەنجی باشووری کورستان بریندار دەکەن
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی یۆنان سێ گەنجی خەڵکی باشووری کوردستان و ئەفغانییەکیان بە گوللـە بریندارکرد.

برای یەکێک لە کۆچبەرانی باشووری کوردستان لە یۆنان رایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5-9-2015 شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی یۆنان و کۆچبەران روویداوەو لە ئاکامدا سێ گەنجی باشووری کوردستان برینداربوونە".

لەبارەت ناسنامەی ئەو گەنجانەش، کە لە خۆپیشاندانەکە برینداربوونە هەمان سەرچاوە بە رووداوی راگەیاند " ئەوانەی برینداربوونە سێ گەنجی خەڵکی رانیە و کەسێکی ئەفغانین".

لەماوەی دوومانگی رابردووە بەهۆی بارودۆخی نالەباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا بەتایبەت سووریا و عێراق، ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەلێشاو بڕیاری کۆچکردنیان بەرەو ئەوروپا داوە.

ئەو دیاردەیە باشووری کوردستانیشی گرتووەتەوە لەماوەی رابردوودا گەنجێکی زۆر لە باشووری کەردستانەوە کۆچیانکردووە بەرەو ئەوروپا.









رووداو
Top