ئەشتۆن كارتەر: رێكاری سەربازی لەدژی ئێران كاریگەرترە
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا ئەشتۆن كارتەر جەختی كردووەتەوە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەرەنجامی كاریگەری بەدواوە دەبێت.
هاوكات باسی لەوەش كردووە: “رێكاری سەربازی لەدژی ئێران هێشتا لەبەردەستە و ئەگەر بێت و هەست بە زەروورەت و پێویستیی ئەم رێكارە بكەین، لەژێر كاریگەریی رێككەوتنەكەدا جێبەجێی دەكەین.”
ئێران و شەش زلهێزی جیهانی 13ی مانگی تەمووز پاش زیاتر لە 10 ساڵ مشتومڕی ئاڵۆز لە ڤیەنا لەبارەی پرسی ناوكیی ئێران گەیشتنە رێككەوتن و بەپێی ئەو رێككەوتنە هاوبەشە كە بە “بەرجام” ناسراوە، بەرنامەی ناوكیی ئێران بەرتەسك دەكرێنەوە و لە بەرانبەریشدا گەمارووە ئابوورییەكانی سەر ئێران هەڵدەگیرێن.
بەڵام هەتا ئێستە لە ناوخۆی ئێران و ئەمەریكا لەسەر ئەم پرسە بڕیاری یەكلاكەرەوە نەدراوە.
بڕیارە 12 رۆژی دیكەی كۆنگرێسی ئەمەریكا پرسی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ بكات، بەڵام كۆماریخوازەكان كە زۆرینەی كۆنگەریان بەدەستە، دژی ئەم رێككەوتنەن.
باسنیوز
