نەتەوە یەكگرتووەكان: جەنگی سوریا 11 ملیۆن كەسی ئاوارە كردووە

نەتەوە یەكگرتووەكان: جەنگی سوریا 11 ملیۆن كەسی ئاوارە كردووە
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەو جەنگەی لە سوریا بۆ ماوەی چوار ساڵە بەردەوامە، بووەتە مایەی ئاوارەكردنی زیاتر لە 11 ملیۆن كەس لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە.

كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ئامارێكیدا ژمارەی ئاوارەكانی سوریای لە وڵاتانی دەوروبەر ئاشكرا كرد و ئاماژەی بە زیادبوونی 4 ملیۆن ئاوارەی تر كرد كە زۆربەیان روویان لە توركیا كردووە.

كۆمیسیۆنەكە، ژمارەی ئاوارەكانی ناوخۆی سوریاشی لە گوند و شارەكاندا بە 6.2 ملیۆن ئاوارە، مەزەندەكرد.

بەپێی ژمارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران، ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە توركیا بۆ نزیكەی دوو ملیۆن پەنابەر رووی لە زیادبوون كردووە و گەیشتووە 1938999 پەنابەر.

لە لوبنانیش، ژمارەی پەنابەرە سورییەكان گەیشتووەتە 1113941 پەنابەر، لەكاتێكدا ژمارەی ئەو پەنابەرانە لە ئوردن 629245 پەنابەرە، لە عیراقیش ژمارەی پەنابەرە سورییەكان گەیشتووەتە 249463 پەنابەر.

كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران، ئاماژەی بە بوونی 132375 پەنابەری سوری كرد لە میسر، لەكاتێكدا ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە وڵاتانی تری باكووری ئەفریقا، 24055 پەنابەرن.










خەندان
Top