كارته‌ر: تا ئێستا 6 هه‌زار و 500 هێرشى ئاسمانى له عێراق و سوریا كراوه‌ته سه‌ر داعش
گوتیشى: بێ گومان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تیرۆرستانى داعش بۆ دواجار شكستیان پێ ده‌هێنرێت، ، به‌ڵام ئه‌و كاره پێویستی به كات هه‌یه.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش توانیویانه مه‌شق و راهێنان به 12 هه‌زار له هێزه‌كانى عێراق بكه‌ن و له‌گه‌ڵ بۆردوومانه ئاسمانییه‌كان پێویسته له‌سه‌ر زه‌وی هێزه‌كانیش پارێزگاری له سه‌ركه‌وتنه‌كان بكه‌ن، گوتیشى له‌ناوبردنى یه‌كجارى رێكخراوى تیرۆرستى داعش پێنج تا 10 ساڵى پێویسته.
