سەلاحەددین دەمیرتاش: لە رۆژهەڵاتی توركیا هیچ هەلو مەرجێك بۆ هەڵبژاردن نەماوە
دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی توركیا سەلاحەددین دەمیرتاش ووتی: لە رۆژهەڵاتی توركیا هیچ هەلو مەرجێك بۆ هەڵبژاردن نەماوە. هاوڕێكانمان هەواڵی ناخۆشمان بۆ دەهێنن لەم ناوچانەوە. ئەگەر وا بروات دانانی سەندوقی هەڵبژاردن ئەستەم دەبێت.
سەلاحەددین دەمیرتاش AKPی تۆمەتبار كرد و ووتی: بەڵام گەر حكومەت ویستی لەسەر بێت بە یەك رۆژ دەتوانێت هەلو مەرجی هەلبژاردن برەخسێنن. بەڵام ئەگەرلە راپرسییەكاندا دەنگەكانی AKP كەم دەربكەوێت, ئەگەری هەیە AKP هەڵبژاردنەكان دوا بخات. لە رواڵەتیشدا هەر ئەوەیان دەوێت
