وەزیری نەوتی ئێران: بازاڕ بۆ کەس ناپارێزین

وەزیری نەوتی ئێران: بازاڕ بۆ کەس ناپارێزین
لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند کە وڵاتەکەی ناتوانێت دەستەوەستان بێت لە زیادکردنی بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگەکانی داهاتوودا و ئامادە نییە بۆ پاراستنی بازاڕی کەسانی دیکە، لە دەرەوەی هاوکێشەکان بمێنێتەوە.

جون دیفتیروس، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی کەناڵی سی ئێن ئێندا بە بیجان نامدار، وەزیری نەوتی ئێرانی وت: "ئێوە پلانتان وایە کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا، بڕی نەوتی هەناردەکراوی ئێران بۆ ملیۆنێک بەرمیل زیاد بکەن، ئەگەر ئەم بڕە زۆرە بخرێتە بازاڕی وزەی جیهانەوە ئەوا هەمووان پەنجەی تۆمەت بۆ وڵاتەکەتان درێژدەکەن، چونکە دەبنە هۆی تێکدانی بازاڕەکە و بە بارێکی نالەبارتر لە 12 مانگی رابردوودا دەیبەن".

وەزیرەکەی ئێرانیش لە وەڵامدا وتی: "ئایا دوای هەڵگیرانی سزا نێودەڵەتییەکان دەبێت چاوەڕێ بکەین و هیچ نەکەین یان بەرهەمهێنان و هەناردەکردن زیاد بکەین؟ کێ بەمە رازی دەبێت؟ ئایا پێتوایە گەلەکەمان بە بەرهەمنەهێنان لەپێناو پاراستنی بازاڕ بۆ کەسانی دیکەدا رازی دەبێت؟ ئایا دەبێت بەشی خۆمان لە بازاڕی وزەی جیهاندا لەدەستبدەین؟ ئەمە هیچ دادپەروەرانە نییە و ئەو کارە ناکەین، بەڵکو بەردەوام دەبین.







خەندان
Top