ئهمریكا ههڕهشه له كۆریای باكوور دهكات
ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئەگەر کۆریای باکوور هەر هێرشێک بکاتە سەر کۆریای باشوور ئەوا بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە.
لەلێدوانێکیدا کە کەناڵی CNN بڵاوی کردووتەوە، کارتەر دەڵێت :"پێویستە کۆریای باکوور باش بزانێت کە هەر هێرشێک بۆ سەر کۆریای باشوور هێڵی سورەو بەتوندی وەڵامی دەدەینەوە".
ئاماژهی بهوهشدا، كه ئەوان بەهیچ جۆرێک ناتوانن لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئهمریكادا خۆڕاگربن.
وتیشی :"پێم وابێ ئەوێ تەنها شوێنە لە جیهاندا کە تیایدا جەنگ لەسەر پەنجەکانیشت هەڵدەگیرسێت".
ئەم لێدوانەنەی کارتەر دوای ئەوە دێت لە هەفتەی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کۆریا گرژو ئاڵۆزی بەخۆوە بینی و هەرزوو بەرپرسانی سوپای ئەمریکا ڕاینگەیاند کە ئەوان پلانی تایبەتیان هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆریای باکوور ئەگەر ئەوان دەستپێشخەربن لە هەڵگیرسانی جەنگدا.
