سەرۆکی ئەفغانی شەری پیرۆز لە دژی گەندەڵی رادەگێنی
ئەشرەف غەنی کە نزیکەی ساڵێکە لە سەر دەسەڵاتدایە گەندەڵی بە نەخۆشی شیرپەنجەی ناوبرد کە هەڕەشە لە مانی وڵاتەکە دەکات.
غەنی کە لە خوێندگایەکی ئامادەیی کابڵ دووا ووتی دزی لە کۆنتراکەکانی حکومەت ، دەست بەسەراگرتنی زەوی و زار،بەرهەمهێنانی نە یاسایی کەرستەکانی بەنگ و سرکردنەوە و قاچاغی، لە هەرە گرفتە گەورەکانە . ئەو ووتی خوێندن کلیلی سەرەکیە بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی.
VOA
