رۆحانی هێرشدەکاتە سەر ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ئیسلامی

رۆحانی هێرشدەکاتە سەر ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ئیسلامی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، واشنتۆن و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی و ئیسلامی تۆمەتبارکرد بەوەی کە رێکخراوە تیرۆرستییەکان وەک ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی ویستەکانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاردەهێنن.

لە وتەیەکیدا، کە دوێنێ دووشەممە لە ساڵیادی رێزلێنانی 17 هەزار شەهیدی ئێراندا پێشکەشی کرد، حەسەن رۆحانی رێکخراوە تیرۆرستییەکانی بەوە پێناسەکرد کە وادەردەکەوێت لەژێر ناونیشانی بیر و فیکرێکی دیاریکراودا بجەنگن، بەڵام لە ئامرازێک بەدەست زلێهێزەکانی جیهانەوە زیاتر نین.

دواتر پرسیاری سەرچاوەی دارایی و ئەو توانا زۆرەی رێکخراوەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی کار و چالاکییەکانیان کرد و رایگەیاند، کە لەڕووی ئابووری و چەکەوە ئەو رێکخراوانە پشتگیرییەکی زۆر دەکرێن و تەنانەت لە لایەنی سیاسیشەوە کارئاسانییان بۆ دەکرێت.

ناوبراو وتیشی : " تاکو رۆژئاوا و ئەمریکا واز لە دابەشکردنی تیرۆر بۆ دوو جۆری باش و خراپ لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان نەهێنن، هیچ کات دژایەتی ناکرێت."














خەندان
Top