ئەڵمانیا ژمارەی قاچاخچییە دەستگیركراوەكانی ئاشكراكرد
وەکو ئەوەی پۆلیسی فیدراڵی ئەو وڵاتە ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تەمموزی 2015 ، لە سەرانسەری ئەڵمانیادا بەتۆمەتی ئەوەی قاچاخی بە مرۆڤ دەکەن، هەزار و 780 کەس دەستگیرکراون. هەروەها ساڵی 2014 ەش 2 هەزار و 149 کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون.
گرووپی یەکەمی گیراوەکان کە ژمارەیان 227 کەسە، بە تۆمەتباری سەرەکی هەژماردەکرێن و هەنگارین. دووەمین گرووپی تۆمەتباران هی وڵاتی رۆمانیا(یۆنان)نن کە ژمارەیان 147 کەسە. دوای ئەوان:110 کەسی سیبیری، 108 کەسی سووری و 101 کەسی بولغاری بەتۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکراون.
پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد کە سبەی سێشەممە لە شاری پاساوی باشووری ئەڵمانیا، ناوەندێکی تایبەت لەدژی قاچاخچییەکان دەستبەکاردەبێت و، لەوێوە زانیارییەکان دەربارەی قاچاخچی و تۆڕەکانیان کۆدەکرێتەوە. جگە لە پسپۆڕانی ئەڵمانی، نوێنەرێکی نەمسا لەنێو ناوەندەکەی ئەڵمانیادا کاردەکات.
